زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنن

رۆژی پێنج شەممە 20ـی تەمووزی 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی وۆرکشۆپی تایبەت بە کۆتایی هاتنی خولی راهێنانی قوتابییان بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە هەریەکە یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەرێوبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار و د. شێرزاد ئامادەیبوون هەریەکە لە گرووپەکان سیمنارێکیان پێشکەشکرد کە تیایدا باسیان لە پێشنیارەکانیان کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکان پێیان سپێردرابوو.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکە بەناوی (Innovation Hub Club) کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەهاوکاری رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و سەرپەرشتی رێکخراوی دۆوینک کە تیایدا بە راهێنان بە 7 قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا و بە سەرکەوتووی خوولی پێگەیاندنەکەیان تەواو کرد و فێربوون چۆن یانەی قوتابییان (Student Club) و بەڕێوەببەن.

پرۆژەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) سەرۆکایەتی زانکۆ چاودێری دەکرا. دوای تەواوبوونی خوولەکەیان قوتابییان هەستان بە کردنەوەی یانەیەک لەژێر ناوی یانەی قوتابییان (Student Club) لە رێکەوتی 15و16و17ـی مانگی 6 و وەک یەکەم چالاکی یانەکە (Innovation Hub Club) دەست بەکار بوو و راهێنەرە سەرەکیەکانی ئەم وۆرک شوپە 7 قوتابیەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بوون.

ئەمڕۆش کۆتایی بەم وۆرکشۆپە هات و بروانامە بەسەر قوتابییەکاندا دابەش کرا کەوا لە لایەن رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و رێکخراوی دووینگ و سەنتەری گەشەپێدانی کار و یانەی قوتابییان بەخشرا بەو قوتابییانەی بەشدارییان کرد لە وۆرک شۆپی یانەی قوتابییان کەوا ژمارەیان 22 قوتابی بوو.

ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێک بوو بۆ قوتابیان لەرووی پێگەیاندنی کارامەیی و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کارو چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی کە رووبەڕووی کۆمپانیاکان دەبنەوە، وە بەهێزکردنی سکیڵی پەیوەندی کردن و بڕوابەخۆبوون.

شیاوی باسە ئەم وۆرکشۆپە چاڵنجێک بوو لە نێوان قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، موسڵ و تەکنیکی باکوور.