پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە.
رۆژی چوارشەممە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەردانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن د.سامان بەرزنجی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د.نەجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.ئومێد ئەرشەد حەوێزی راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان ئامادەی بوون، ، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری، هاوکات خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی.
لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازییکردن و دیداری نێوانیان بە گرنگ وەسف کرد.
هەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوە تەندروستییەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستی کرا.


