ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ قوتابییان و دەرچووانی خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە

بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری قوتابییان و دەرچووانی خۆشەویست دەکاتەوە کە لە رێکەوتی 5ـی ئەیلولی 2023، رێکخراوی (DAAD)ـی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فێستڤاڵێکی تایبەت بە قوتابییان و دەرچووانی خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە، لە زانکۆی سلێمانی.

فێستیڤاڵەکە بە شێوازێکە کە بەشداربووان لە ماوەی (3) خولەک بیرۆکەی پڕۆژەکەیان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکەن، دواتر لە لایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و باشترین بیرۆکە هەڵدەبژێرن و خاوەنی باشترین بیرۆکە لە لایەن رێکخراوی (DAAD)ـەوە رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکرێت و بەمەبەستی بەشداری کردن لە پێشبڕکێی کۆتایی لە نێوان زانکۆکانی دیکەی جیهان.

بۆ ئەم مەبەستە هەر قوتابی یان دەرچوویەکی زانکۆمان ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەبێت لە رێگەی زانکۆمانەوە پشتگیری بکرێت بەوەی کە قوتابی یاخود دەرچووی زانکۆمانە>

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن سەردانی ئەم لیــــــــــــنـــــــــــــــــکە بکە.

 

تێبینی:-

  • پێشکەشکردن بە شێوازی ئۆنلاینە و دواکات بۆ خۆتۆمارکردن 1/8/2023 دەبێت.
  • دەبێت پێشکەشکار زمانی ئینگلیزی بزانێت

ئیڤان- روەیدا