Monthly Archives: ئایار 2023

ڕۆژی جیھانی پەرستاران بەرز ڕادەگیرێت

لە ژێر درووشمی بەدیھێنانی مافەکانی پەرستاران ڕۆژی جیھانی پەرستاران بەرز ڕادەگیرێت
ڕێکەوتی:٢٠٢٣⁄٥⁄١٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر و بەڕێز پ.ی.اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەشی پەرستاری پەیمانگە بە ھاوکاری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی⁄ لقی ھەولێر لە یادی ڕۆژی جیھانی پەرستاران مەراسیمێکی ڕێزلێنانیان بۆ بەشێک لەمامۆستایان ڕێکخست لە پای خزمەت کردنیان.
بەئامادابوونی ڕاگری پەیمانگائ تەکنیکی ھەولیر بەشی پەرستاری ئێواران لە یادی ڕۆژی جیھانی پەرستاران مەراسیمێکی ڕێزلێنانیان بۆ کۆمەڵێک مامۆستای بەش ڕێکخست بۆ ئەو خزمەتەی بە قوتابیان دەیکەن

سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان

ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٥⁄١٤
مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەشدار بوون لە سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان، کە لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی زانکۆی بیلەفێلد بۆ زانستە پراکتیکیەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن

لە سەر بانگهێشتی فەرمی زانکۆی بیلیفێڵدی ئەڵمانی بۆ زانستە پراکتیکیەکان، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە چالاکیەکانی هەفتەی نێودەوڵەتی زانکۆی بیلیفێڵد، کە لە 8ـی ئایار تاکو 12ـی ئایاری 2023 بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەدا نوێنەری زانکۆکانی 31 وڵات بەشدار بوون وە زانکۆکەمان یەکێک بوو لە زانکۆ بەشداربووەکان. کە تیایدا چەندین سیمینار و چالاکی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

شاندی زانکۆمان پێکهاتبوون لە پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، و هەر لە پەراوێزی چالاکییەکەدا شاندی زانکۆمان چەندین دیدار و کۆبۆنەوەیان لەگەڵ بڕیار بەدەستان و توێژەر و پرۆفیسۆرەکانی ئەم زانکۆیە ئەنجامدا بە مەبەستی فراوانکردنی ئەو پەیوەندیە ئەکادیمی و فەرمیەی لە ساڵی 2019 ــەوە لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆ ئەڵمانیەکەدا هەیە.

لە کۆبوونەوەکاندا زۆر بابەتی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی قوتابیان و ئەنجامدانی توێژینەوەی پرۆژەکانی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا بە هاوبەشی گفتوگۆی جددی لەسەرکرا، سەرەرای ئەنجامدانی کۆنفرانس و توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان ستافی هەردوو زانکۆ.

هەروەها بڕیارە سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژە تایبەتمەندەکان لە هەردوولا وردەکاری جێبەجێکردنی پرۆسەکان دابڕێژن.

شایانی باسە مامۆستا موئەیەد ئیسماعیل عوسمان مامۆستای توێژەر لە زانکۆی بیلەفێڵد، کە بەرەچەلەک خەڵکی هەولێرە، هاوکارێکی گرنگ بوو لە رێکخستنی پەیوەندی و ئامادەکاری و بە ئەنجام گەیاندنی کۆبوونەوەکان.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتیەکنیکی هەولێر بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی نەمریان کرد لە بارزان و لە لایەن شێخ خەڵات بارزانی پێشوازییان لێکرا.

لە پەراوێزی کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتیەکنیکی هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی زانکۆ و بەشێکی زۆری بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی-یان کرد لە بارزان.

لە میانی سەردانەکەدا، بەشەکانی یادگەکە بەسەرکرایەوە و لە لایەن سەرپەرشتیار و رێبەرانی یادگەکەوە زانیاری ورد و نەبیستراو بە ئامادەبووان درا دەربارەی هەموو ئەو کەلوپەل و بەڵگەنامە مێژوویانەی کە لە چەند بۆکسێکدا نمایش کراون.