Monthly Archives: ئایار 2023

کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

 

 

ڕۆژی شەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ، بە ئامادەبوونی بەڕێز م.پاکستان محمدامین یوسف ڕاگری کۆلێژ، كۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌زمۆنه‌كان به‌ڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) له‌گه‌ل مامۆستایانی چاودێری ( تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم و چوارەم – خولی یەکەم – قوتابیانی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ ) له‌سه‌ر چونیەتی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی تاقیكردنه‌وەکان به‌ڕێوه‌چوو کە ئاماژە به چەند خالێکی گرنگ لەلایەن بەرێزیان و ڕاگری کۆلێژ باس کرا و مامۆستایانش بیرو بووچون و کێشە و گرفتی خۆیان لە کاتی ئەرکی چاودێری باس کرد.کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 21ـی ئایاری 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی و ئەندازیاری هەولێری بەسەر کردەوە.

سەرۆکی زانکۆ لە سەردانەکەیدا لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی لە هەردوو کۆلێژەکە کۆڵییەوە و لە کێشە و گیروگرفتەکانی و قوتابیانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان کرد.

دواتر سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لەنزیکەوە و رێنوێنی پێویستی بە لێژنەکە دا و ڕاگەیاند: ڕاستە ماندوودەبن بەڵام کارەکەتان پیرۆزە و دەبێت ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بهێنن و جیاوازی نەکەن و خۆتان بپارێزن، چونکە قوتابی هەیە شەونخونی زۆر دەکات و دایک و باوکی پێیەوە ماندوو دەبن بۆیە دەبێت ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی قوتابی و دایک و باوکیانتان لەبەرچاوبێت.

لە کۆتایی سەردانەکەیدا د. ئیدریس هەرکی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ناو کەمپەکە باسیان لە دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو کرد بەمەبەستی دروستکردنی یاریگایەکی شەش یاریزانی بۆ هەردوو کۆلێژ بۆ بۆ ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکانی قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان.

 

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە.

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتای سمیستەرەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە و لەلایەن پ.د.جودت جعفر خطاب راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بە وەکالەت و پ.د.ایاد زکی،راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و یاریدەدرانی راگر و سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازیی لێکرا.

لەو بەسەرکردنەوەیەکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی ژمارەیەک لە هۆڵەکانی کرد و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵەکان کرد و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان پێداویستییەکانی پرسی.

هاوکات گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیاندا کرد و لە شێوازی پرسیارەکانی پرسی.

هەر لەو سەردانەیدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارەیەک لە تاقیگەکانی لە بەشە زانستییەکانی ئەو دوو کۆلێژەی بەسەرکردەوە.

 

بەخشینی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایان وقوتابیان

ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٥⁄١٨
بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر ڕێزلێنانی بەخشیە مامۆستایان و قوتابیانی بەشدار بوو لە سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان بەڕێز ڕاگری پەیمانگە سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی کرد لە پای ئەو ئەرک و ماندووبونە کێشاویانە بۆ ئەوەی توێژینەوەیەکی سەرکەوتوو بە ئەنجام بگەیەنن، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانی داھاتوویان.