سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە.

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتای سمیستەرەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوە و لەلایەن پ.د.جودت جعفر خطاب راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بە وەکالەت و پ.د.ایاد زکی،راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و یاریدەدرانی راگر و سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازیی لێکرا.

لەو بەسەرکردنەوەیەکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی ژمارەیەک لە هۆڵەکانی کرد و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵەکان کرد و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان پێداویستییەکانی پرسی.

هاوکات گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیاندا کرد و لە شێوازی پرسیارەکانی پرسی.

هەر لەو سەردانەیدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارەیەک لە تاقیگەکانی لە بەشە زانستییەکانی ئەو دوو کۆلێژەی بەسەرکردەوە.