Monthly Archives: ئایار 2023

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوێکی یابانی و شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 3ـی ئایاری 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی (IVY) ـی یابانی و شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی لە عێراق کرد.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە تکاشی سیتۆ بەڕێوبەری پرۆژە لە عێراق و سوریا لە رێکخراوی (IVY)ـی یابانی، حسین هەناری بەڕێوبەری گشتی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق و سەرۆک نووری بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ناوبراو.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و م. فەرهاد عثمان رێکخەری پەیوەندی لەگەڵ شاندی میوان و مامۆستایانی بەشی ئۆتۆمبێل ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ کورتە باسێکی لە بارەی ستراتیژیەتی کارکردنی بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێلی وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی کوردستان بۆ شاندی میوان کرد و شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە کارکردن لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەروەها گفتوگۆکرا دەربارەی هاوکاری کردنی بەشی ناوبراو لەرووی تاقیگە و هاوکاری لۆجستی و خولی راهێنان و هاوکاری کردنی مامۆستایانی بەشەکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا کە هەردوو لا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا پڕۆپۆزەڵێک ئامادەبکەن بۆ هاوکاری کردنی بەشەکە و دەرچووانی چ لە رووی کردنەوەی خولی راهێنان ودابینکردنی پێداویستی لۆجستی چ لەرووی دۆزینەوەی هەلیکاری زیارتر بۆ دەرچووانی بەشەکە لە کۆمپانیای تۆیۆتا.

 شیاوی باسە لە ئێستادا ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێل هەلیکاریان لە کۆمپانیای ناوبراو بۆ رەخسێندراوە و بەپێی ئەو پڕۆپۆزەڵەش ژمارەیان زیاتر دەکرێت.

لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ شاندی میوان بەیاوەری راگری کۆلیژی تەکنەلۆجی و سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبیل سەردانی بەشەکەیان کرد و هۆڵ و تاقیگە و وەرشەکانیان بەسەرکردەوە.

پەیامی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بەبۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كرێكارانی كوردستان دەكەم. ئومێدی ژیانێكی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوە بۆ هەموو كرێكارانی ئازیز دەخوازم و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم”.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران
پاکستان محمدامین یوسف
٢٠٢٣/٥/١