سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 21ـی ئایاری 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی و ئەندازیاری هەولێری بەسەر کردەوە.

سەرۆکی زانکۆ لە سەردانەکەیدا لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی لە هەردوو کۆلێژەکە کۆڵییەوە و لە کێشە و گیروگرفتەکانی و قوتابیانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان کرد.

دواتر سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لەنزیکەوە و رێنوێنی پێویستی بە لێژنەکە دا و ڕاگەیاند: ڕاستە ماندوودەبن بەڵام کارەکەتان پیرۆزە و دەبێت ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بهێنن و جیاوازی نەکەن و خۆتان بپارێزن، چونکە قوتابی هەیە شەونخونی زۆر دەکات و دایک و باوکی پێیەوە ماندوو دەبن بۆیە دەبێت ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی قوتابی و دایک و باوکیانتان لەبەرچاوبێت.

لە کۆتایی سەردانەکەیدا د. ئیدریس هەرکی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ناو کەمپەکە باسیان لە دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو کرد بەمەبەستی دروستکردنی یاریگایەکی شەش یاریزانی بۆ هەردوو کۆلێژ بۆ بۆ ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکانی قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان.