سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتیەکنیکی هەولێر بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی نەمریان کرد لە بارزان و لە لایەن شێخ خەڵات بارزانی پێشوازییان لێکرا.

لە پەراوێزی کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتیەکنیکی هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی زانکۆ و بەشێکی زۆری بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی-یان کرد لە بارزان.

لە میانی سەردانەکەدا، بەشەکانی یادگەکە بەسەرکرایەوە و لە لایەن سەرپەرشتیار و رێبەرانی یادگەکەوە زانیاری ورد و نەبیستراو بە ئامادەبووان درا دەربارەی هەموو ئەو کەلوپەل و بەڵگەنامە مێژوویانەی کە لە چەند بۆکسێکدا نمایش کراون.