رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 10ـی نۆڤەمبەری 2022 له كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر د. ادریس محمدطاهر هه‌ركى و جێگرى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هواوى له عیراق د. رافد الخفاجى واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هێنانی ئامێر و پێداویستىیەکانی تایبەت بە دامه‌زراندنى (سه‌نته‌رى ئه‌كادیمیاى هواوى-ئای.سی.تی) له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر کرد.
لە رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەدا هەریەکە لە به‌رێزان د. نجیب تۆما بت‌و، راگرى كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، راگرى كۆلێژى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى د. ایاد زكى، د. جمال نورى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمپانیاى هواوى له عیراق ئامادەبوون.
ئه‌م ئه‌كادیمیایه بنکەی سه‌ره‌كى له ناو كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر ده‌بێت و راسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌شى ئه‌ندازیارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و گه‌یاندن سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگى و یارمه‌تى كۆمپانیاى هواوى كه مه‌به‌ست له‌م ئه‌كادیمیایه گه‌یاندنى نوێترین زانیارییه بۆ قوتابیان و مامۆستایان و خوازیاران له بوارى ( ئای.سی.تی).
ئامانجی ئه‌كادیمیاکه بریتیه له پێدانى زانیارى و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ به‌شداربووان له خوله به‌رده‌وامه‌كان كه بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شى خوازیاران ده‌كرێت، وه بۆ زانین ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌بێته چواره‌م سه‌نته‌رى ئه‌كادیمى كۆمپانیاى ناوبراو له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، شیاوی باسە واژووكردنى ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بێته هۆى زیاتر هه‌ماهه‌نگى و له نزیكه‌وه كاركردنی زانکۆمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هواوى چینی لە داهاتوودا.