ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ قوتابییان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری سەرجەم سێ یەکەمەکانی ساڵانی (2017 تاکو 2022) لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆکەمان دەکاتەوە کە بەزووترین کات سەردانی بەشەکانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری تایبەت بە دامەزراندنیان، هەر قوتابییەک فۆرمەکە پڕ نەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.

تێبینی: داواکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لەسەر داوای حکومەتی عێراقی فیدرالە کە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە.