زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنان بۆ دەرچووانی رادەگەیەنێت

دوابەدوای بەدەستهێنانی کۆمەکی دارایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە زانکۆکەمان موژدە بە دەرچووانی دەدات کە خولێکی راهێنان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژە بۆ زیاتر رەخساندنی هەلی کار و زەمینەسازی بۆ گەنجانمان ئەنجام دەدات.


خولەکە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و لە چوارچێوەی پرۆژەی کامپڵەسە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت لە سەر پرۆگرامێکی سەردەمییانە کە لەلایەن چەند هاوبەشێکی ئەوروپی دانراوە بۆ 150 چینی جیاواز، کە پێکهاتوون لە پەنابەرانی کامپەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری و دەرچووانی زانکۆمان.

بۆ ئەم مەبەستە هەر دەرچوویەکی زانکۆمان خوازیاری بەشداری کردنە لەم خولە بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە دەتوانێت فۆرمی بەشداری کردن پڕبکاتەوە.

تێبینی:
٭تەنها 25 دەرچووی زانکۆمان دەتوانن شەبداربن
٭تەمەنی لە نێوان 20-35 ساڵ بێت.
٭دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بێت.
٭باشتر وایە کەسی پێشکەشکار بیرۆکەی دانانی پرۆژەی هەبێت.
٭کۆتا کات بۆ پێشکەش کردن 18/11/2022دەبێت.

٭چاوپێکەوتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی قوتابیان لە رۆژی 23/11/2022 کاتژمێر 9ـی بەیانی دەبێت لە ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە نێو سەرۆکایەتی زانکۆ.
٭بۆ خۆتۆمارکردن لـــێــــرە کلیک بکە