Daily Archives: نیسان 13, 2021

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کچانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەولێر دەکات

شەوی دووشەممە رێککەوتی 12ـی نیسانی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی .دکتۆر کاوە شێروانی بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د یوسف مصطفی رسول، بەرێوبەری بەشەناوخۆییەکان م. فەرهاد عثمان عمر و بە هەماهەنگی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر د. برزۆ دزەیی و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر حسین تۆڤی سەردانی بەشەناوخۆیی کچانی هەولێری زانکۆیان کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی پێدانی پێداویستیەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆڕونا بوو بۆ قوتابیان هەروەها لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابیانی بەشەناوخۆیی وە بەدواداچوون لە ئەگەری هەبوونی گیروگرفتی قوتابیان و جەخت کردنەوە لە جێبەجێ کردنی رێنیماییە تەندروستییەکان.

شیاوی باسە بەسەرکردنەوەکانی سەرۆکی زانکۆ بۆ بەشەناوخۆییەکانی گشت کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکانی سەر بە زانکۆمان بەردەوامییان دەبێت، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندورستییەکان لە بەشەناوخۆییەکان و دابەش کردنی پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر قوتابیاندا.