Monthly Archives: ئازار 2021

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی تایبەت بە قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین رێک دەخات

ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى وێرکشۆپێک بۆ یاریدەدەرى توێژەر مؤید عثمان لە زانکۆى بیلێفیڵد بۆ زانستە کردارییەکان لە ووڵاتى ئەڵمانیا رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 31/ـی ئاداری 2021 کاتژمێر 8ـی شەو.

وێرکشۆپەکە بە ناونیشانى

(Simulation of Basic Circuits with Help of Software LTSpice)

و بە زمانى کوردى و ئینگلیزى لە ڕێگەى پلاتفۆرمى زوومەوە پێشکەش دەکرێت.

بە مەبەستى زیاتر ئاشنابوونى بەم سۆفتوێرە، داوا لە قوتابیان دەکەین کە ڕێکارى هاوپێچ لــــێـــــرە  بخوێننەوە پێش دەستپێکردنى ئەم وێرکشۆپە.

ئەم وێرکشۆپە تایبەتە بە قوتابیانى بەشەکانى ئەندازیارى کارەبا، سیستەمى زانیارى، پەیوەندى و میکانیک و ووزە.

رێککەوتی : ٣١/٣/٢٠٢١

کات: ٨:٠٠ شەو

بۆ بەشداربوون لە وێرکشۆپەکە کلیک لەسەر ئەم لــیــنــکە بکەن

Meeting ID: 857 4208 0728

Passcode: workshop

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوکاری ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان وۆرکشۆپی هەڵسەنگاندنی پەیڕەوکردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە ئەنتالیا ساز دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوکاری ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان (ئای یو سی) و زانکۆی ئاکدەنیز لە ئەنتالیا لە وڵاتی تورکیا وۆرکشۆپێکی لە رۆژانی 23تا25/3/2021 سازکرد.

لەم وۆرکشۆپەدا پسپۆڕانی بواری جێبەجێکردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە زانکۆی ئاکدەنیز چەند بابەتێکیان پێشکەشکرد، وە گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وە دواین رۆژی وۆرکشۆپەکە شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی زانکۆی ئاکدەنیزیان کرد و  لە نزیکەوە بە شێوەیەکی پراکتیکی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرسەی بۆلۆنا و سیستەمی  (ئی سی تی ئێس) یان بینی.

شایەنی باسە لە ئێستادا 48 ولاتانی ئەوروپی ئەندامی جێبەجێ کردنی پڕۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) ، وە وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هەموو زانکۆیەکانی ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەکەن، هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ماوەی سێ سالی رابردوو ڕیفۆرمی خوێندنی دەست پێکردووە لە سیستەمی ساڵانە بۆ پرۆسەی جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە کۆلێژو پەیمانگاکانیدا.

workshop antalia (2)
workshop antalia (3)
workshop antalia (5)
workshop antalia (1)
workshop antalia (10)
workshop antalia (6)
workshop antalia (7)
workshop antalia (9)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یەکێتی عەرەبی بۆ پەرەپێدان و ژینگە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 17ـی ئاداری 2021 لە سەرۆکایەتی زانکۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆ و د. خالد محمد نوێنەری یەکێتی عەرەبی بۆ پەرەپێدان و ژینگە واژوو کرا.

ناوەرۆکی یاداشتەکە بۆ مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان و وڵاتانی عەرەبیە لە بوارەکانی خوێندن و توێژینەوەی تایبەت بە ژینگە پارێزی و پەرەپێدانی مرۆیی.

لەکاتی واژوو کردنی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما، بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان و بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن مامۆستا کۆڤان عمر حسن ئامادەبوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هێنا کە بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرابوویەوە

بەبۆنەی یادەکانی ئادار و راپەرینی خەڵکی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی بۆ قوتابیانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کردەوە کەتیایدا 5 تیپ بەشداربوون.

رۆژی 9ـی ئاداری 2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگری پەیمانگە و مامۆستایان بەرێوەچوو و تیایدا قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری یاسایی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە قوتابیانی قوناغی یەکەمی بەشی کارگێری یاسایی بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە و لە لایەن یاریدەدەری راگر مامۆستایان و نوێنەری یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە خەڵات بەخشرایە تیپی براوە و باشترینەکانی خول.

xabat xul2021 (10)
xabat xul2021 (5)
xabat xul2021 (9)
xabat xul2021 (3)
xabat xul2021 (4)
xabat xul2021 (6)
xabat xul2021 (7)
xabat xul2021 (8)
xabat xul2021 (2)
xabat xul2021 (11)