زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوکاری ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان وۆرکشۆپی هەڵسەنگاندنی پەیڕەوکردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە ئەنتالیا ساز دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوکاری ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان (ئای یو سی) و زانکۆی ئاکدەنیز لە ئەنتالیا لە وڵاتی تورکیا وۆرکشۆپێکی لە رۆژانی 23تا25/3/2021 سازکرد.

لەم وۆرکشۆپەدا پسپۆڕانی بواری جێبەجێکردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە زانکۆی ئاکدەنیز چەند بابەتێکیان پێشکەشکرد، وە گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وە دواین رۆژی وۆرکشۆپەکە شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی زانکۆی ئاکدەنیزیان کرد و  لە نزیکەوە بە شێوەیەکی پراکتیکی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرسەی بۆلۆنا و سیستەمی  (ئی سی تی ئێس) یان بینی.

شایەنی باسە لە ئێستادا 48 ولاتانی ئەوروپی ئەندامی جێبەجێ کردنی پڕۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) ، وە وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هەموو زانکۆیەکانی ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەکەن، هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ماوەی سێ سالی رابردوو ڕیفۆرمی خوێندنی دەست پێکردووە لە سیستەمی ساڵانە بۆ پرۆسەی جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی (ئی سی تی ئێس) لە کۆلێژو پەیمانگاکانیدا.

workshop antalia (2)
workshop antalia (3)
workshop antalia (5)
workshop antalia (1)
workshop antalia (10)
workshop antalia (6)
workshop antalia (7)
workshop antalia (9)