زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یەکێتی عەرەبی بۆ پەرەپێدان و ژینگە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 17ـی ئاداری 2021 لە سەرۆکایەتی زانکۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆ و د. خالد محمد نوێنەری یەکێتی عەرەبی بۆ پەرەپێدان و ژینگە واژوو کرا.

ناوەرۆکی یاداشتەکە بۆ مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان و وڵاتانی عەرەبیە لە بوارەکانی خوێندن و توێژینەوەی تایبەت بە ژینگە پارێزی و پەرەپێدانی مرۆیی.

لەکاتی واژوو کردنی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما، بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان و بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن مامۆستا کۆڤان عمر حسن ئامادەبوون.