Daily Archives: نیسان 7, 2021

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی تایبەت بە توێژەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا بە شێوەی ئۆنلاین رێکدەخات

ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى سیمینارێک بەشێوەی ئۆنلاین بۆ یاریدەدەرى توێژەر مؤید عثمان لە زانکۆى بیلێفیڵد بۆ زانستە کردارییەکان لە ووڵاتى ئەڵمانیا رۆژی یەک شەممە رێککەوتی 11/ـی نیسانی 2021 کاتژمێر 8ـی شەو.

سیمینارەکە بە ناونیشانى

(Simulation and Optimization)

و بە زمانى کوردى و ئینگلیزى لە ڕێگەى پلاتفۆرمى زوومەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم سیمینارە تایبەتە بە توێژەران و قوتابیانى خوێندنی باڵا(ماستەر و دکتۆرا) لە بەشەکانى ئەندازیارى کارەبا، سیستەمى زانیارى، پەیوەندى و میکانیک و ووزە

رێککەوتی : 11/4/2021

کات: ٨:٠٠ شەو

بۆ بەشداربوون لە سیمینارەکە

Meeting ID: 3814667085

Passcode: seminar

سەرۆکی زانکۆ بروانامەی بەشداری کردن لە خولی راهێنانی تیسۆڵی بەخشییە یازدە مامۆستای ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی نیسانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بروانامەی بەشداریکردنی خولی راھێنانی تیسۆڵی بەخشییە یازدە مامۆستای زمانی ئینگلیزی زانکۆ، کە لە ماوەی 25ـی کانونی یەکەم تاکو 4ـی شوبات لە لایەن کۆلێژی ئیمپریال ئینگلیش یوکەی بەڕێوەچووبوو.

خولەکە هەشت رۆژی خایاند لە 25ـی کانونی یەکەم تاکو 4ـی شوبات هەروەها هۆم وۆرک درابوو بە مامۆستاکان تاکو 1ـی نیسان پێشکەشی بکەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگانییان بۆ بکرێت، دوای هەڵسەنگاندن سەرجەم مامۆستاکان سەرکەوتوو بوون لە ئەرکەکانیان و بڕوانامەیان پێبەخشرا.

خولەکە لە لایەن کۆلێژی ئیمپریال ئینگلیش یوکەی لە بێرمینگهام / بەریتانیا بە شێوەی ئۆنلاین وترایەوە، لە لایەن دوو مامۆستا بە ناوەکانی

Rafael Salguero و Dani Mundy

کە پسپۆڕن لە زمانی ئینگلیزی لە تیسۆڵ بۆ ئەو کەسانەی بیانین و زمانی ئینگلیزی زمانی خۆیان نیە.

ئەم خولە پێکهاتبوو لە هەشت سێشن کە تایبەت بوون بەم بابەتانە: بەڕێوەبردنی کلاس، پلاندانانی وانە، چۆنیەتی فێرکردنی رێزمان، ووشە، قسەکردن، نووسین، گوێگرتن، خوێندنەوە، شارەزابوون لە جیاوازی لە شێوازی قسەکردنی ئەو وڵاتانەی کە بە ئینگلیزی قسە دەکەن، جیاوازی لە نێوان نووسینی ئینگلیزی گشتی و نووسین بە شێوەی ئەکادیمی، سەرچاوە(مصادر)ــەکانی فێربوون، چۆنیەتی فێرکردنی زمان بۆ ئەو کلاسانەی کە ژمارەی قوتابیانیان زۆرە.

ئامانجی خولەکە بۆ شارەزابوونی زیاتری مامۆستایانە لە چۆنیەتی وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی بەوکەسانەی کە زمانی ئینگلیزی زمانی خۆیان نیە و هەروەها بۆ شارەزابوون لە کەلتور و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموون و فیدباک و چۆنیەتی ئەو شێوازانەی کە ئەوان پشتی پێدەبەستن و گونجاندنیان لەگەڵ کەلتوری کوردستان و بەکاریان بهێنن بۆ فێرکردنی قوتابیان و فێرخوازان.

شیاوی باسە خولەکە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵ لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژی ناوبراو واژوو کراوە .

shahada english (12)-min
shahada english (13)-min
shahada english (14)-min
shahada english (3)-min
shahada english (8)-min
shahada english (1)-min
shahada english (2)-min
shahada english (4)-min
shahada english (5)-min
shahada english (6)-min
shahada english (7)-min
shahada english (11)-min
shahada english (10)-min

سەرۆکی زانکۆ بە رێورەسمێک پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆ دەکات

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی نیسانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ رێورەسمێکی شایستە بەرێوەچوو بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزیایی لە کریستیانەکانی جیهان و کوردستان بەگشتی و مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان بە تایبەتی کرد، و باسی لە گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینەکان لە کوردستان کرد، کە نموونەیەکی جوانی ناوچەکەیە.

دواتر جەژنەکە بە شێوازی کرسیتانەکان بە بەخشینەوەی شیرینی بەرز راگیرا.