سەرۆکی زانکۆ بە رێورەسمێک پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆ دەکات

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی نیسانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ رێورەسمێکی شایستە بەرێوەچوو بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزیایی لە کریستیانەکانی جیهان و کوردستان بەگشتی و مامۆستا و فەرمانبەرە کریستیانەکانی زانکۆمان بە تایبەتی کرد، و باسی لە گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینەکان لە کوردستان کرد، کە نموونەیەکی جوانی ناوچەکەیە.

دواتر جەژنەکە بە شێوازی کرسیتانەکان بە بەخشینەوەی شیرینی بەرز راگیرا.