Daily Archives: نیسان 5, 2021

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 5ـی نیسانی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارەکە دا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و ژمارەیەک بەرێوبەری سەرۆکایەتی زانکۆ و هەردوو سەرۆک بەشی چارەسەری سروشتی و پەلی دەست کرد و پێداویستییەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی کە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێشکەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کردووە لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد بە سەرکەوتوویی.

بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی زانکۆ سوپاسی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد و بروانامەی رێزلێنان و پلاکێتی تایبەتی زانکۆی بەخشییە بەرێز ثێریزا پاوڵ کە لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگی و هاوکاری زۆری زانکۆی کردبوو لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هێنا کە بۆ قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرابوویەوە

بەبۆنەی یادەکانی ئادار و راپەرینی خەڵکی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی بۆ قوتابیانی بەیانیان و ئێواران و ژینگەپارێزانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کردەوە کە تیایدا 7 تیپ بەشداربوون.

رۆژی 5ـی نیسانی 2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ د. عبدالخالق و سەرۆکی یانەی وەرزشی شەقڵاوە و بەرپرسی لقی سەفینی (ی.ق.ک) بەرێوەچوو و تیایدا ژینگەپارێزانی پەیمانگە بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە قوتابیانی قۆناغی یەکەمی ئێوارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانیان بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە و لە لایەن راگر و میوانانەوە خەڵات بەخشرایە تیپی براوە و باشترینەکانی خول.

xul shaqlawa (7)
xul shaqlawa (8)
xul shaqlawa (9)
xul shaqlawa (2)
xul shaqlawa (3)
xul shaqlawa (4)
xul shaqlawa (5)
xul shaqlawa (6)
xul shaqlawa (10)
xul shaqlawa (11)