سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 5ـی نیسانی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارەکە دا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و ژمارەیەک بەرێوبەری سەرۆکایەتی زانکۆ و هەردوو سەرۆک بەشی چارەسەری سروشتی و پەلی دەست کرد و پێداویستییەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی کە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێشکەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کردووە لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد بە سەرکەوتوویی.

بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی زانکۆ سوپاسی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد و بروانامەی رێزلێنان و پلاکێتی تایبەتی زانکۆی بەخشییە بەرێز ثێریزا پاوڵ کە لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگی و هاوکاری زۆری زانکۆی کردبوو لە کردنەوەی بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر.