Daily Archives: شوبات 19, 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی باکوور یاداشتێکی ئەکادیمیان واژۆکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە سەرۆکایەتی زانکۆ یاداشتێکی ئەکادیمی و زانستی لەلایەن هەریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پڕۆفیسۆر دکتۆر موفق يحيى حمدون المولى سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور واژۆکرا.

یاداشتەکە بەمەبەستی هەماهەنگی لەبوارەکانی خوێندنی باڵا، پڕۆگرامی خوێندن، توێژینەوەی زانستی، ئالوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و سەرچاوە زانستی و مرۆییەکان و قوتابیان لەنێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی باکوورە.

ناوەرۆکی یاداشتەکە بۆ مەبەستی لێکتێگەیشتنە لەنێوان هەردوولا بۆ رێککەوتنی هاوبەشی ئەکادیمی کە ساڵانە بەپێی پێویستی و هەماهەنگی چالاکی زانستی، کۆنفرانس،ئالوگۆری تواناکانی مرۆیی ئەنجامدەدرێن، بۆ زیاتر گرنگیدان بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان هەردوو زانکۆکەدا.

لە کاتی واژۆکردنی یاداشتەکە هەریەک لە یاریدەدرەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێوەبەری کارگێری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەبوون.