Monthly Archives: شوبات 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ پاراستنی چاوەکان رێکدەخات

رۆژی سێ شەممە رێککەوتی 25ـی شوباتی 2020 لە ژێر چاودێری راگری پەمانگەی تەکنیکی پزیشکی پ.ی اومێد ارشد ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌حەوێزی و بە ئامادەبوونی د. هێمن عوڵا کاکە خان بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە لە ژێر ناوی (پاراستنی بینایی لەکاتی خوێندنەوە و بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان) بۆ سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەرێوەچوو .
ۆورکشۆپەکە لەلایەن هەر سێ مامۆستای بەشی پشکنینی چاو د. موراد امیر احمد، پەخشان احمد و بەسۆز ممدن عبداللە بەڕێوەچوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی: 25/2 تاکو 26/2/2020 بەردەوام دەبێت. بابەتەکان بۆ ڕۆژی یەکەم بەم شێوەیە بوو (چاو ئامێرە زیرەکەکان و چاو و شێوازەکانی خوێندنەوە) و بۆ ڕۆژی دووەم (چاو و چاویلکە و کزییەکانی چاو و چارەسەریەکانی) لە کۆتا ڕۆژی ۆورکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەژداربوون لەلایەن بەڕێز ڕاگر و بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەرۆک بەشی پشکنینی چاو دابەش کرا.

workshop eye (5)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تیشکی نێودەوڵەتی شەشەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبەن

ئەمرۆ چوار شەممە رێککەوتی 26ـی شوباتی 2020 لە هۆتێل دێدەمان شەشەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیاى به‌رده‌وام

Sustainable Technology and Development

دەستی بەکارەکانی خۆی کرد، کە لە لایەن هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تیشکی نێودەوڵەتیەوە ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرێزان نوێنەری وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى د. نوری هەرزانی، بەپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا ئەحمەد کانی، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، ژمارەیەک لە سەرۆکى زانکۆحکومی و تایبەتەکان، سەرۆکى سەندیکاى ئەندازیارانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و توێژەرانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان شەشەمین کۆنفرانستی زانستی نێودەوڵەتی دەستی بەکارەکانی کرد.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانى وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی بەڕێزەکانی کرد و وتی: “میوانانى قه‌درگران، مامۆستا به‌ڕێزه‌كان زۆر به‌خێربێن سوپاسى ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌ین بۆ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى شه‌شه‌مین كۆنفراسى زانستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ردوو بوارى ئه‌ندازیارى كومپیوته‌ر و ئه‌ندازیارى شارستانى له‌ ژێر ناونیشانى ( پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیاى به‌رده‌وام) كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆكه‌مان – زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ئه‌درێت.

كۆنفرانسى ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵى رابردوو به‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى ده‌زگاى (ئای ئی ئی ئی) ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ سه‌رپه‌رشتى زانستى ئه‌كرێت و‌ به‌شى زۆرى توێژینه‌وه‌كان له‌ گۆڤاره‌كانى لستى سكۆپاس بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
ئاماده‌بووانى خۆشه‌ویست ئەم کۆنفڕانسە کۆڕبەندێکە چەندین پسپۆڕی جیاواز لەخۆدەگرێت، چەند پلاتفۆرمێک بۆ پێشکەوتنی نوێترین توێژینەوە لە گشت بوارەکانی ئەندازیاری تەکنیکی دەخاتە بەردەست بەپێی پێوانەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەو رێنماییانە لەسەری رێککەوتووین لەگەڵ هاوبەشی تەکنیکی مان (ئای ئی ئی ئی)، بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی خێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

توێژەران لەوڵاتە جیاوازەکان بەشدارن لەم کۆنفرانسە وەک بەریتانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا و ئەفغانستان سیبیریا ئێران روسیا باشوری ئەفریقا ئەردەن تورکیا و مالیزیا هەروەها توێژەرانی عێراق”.
لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا د. کاوە وتی : “پێمان وایە هەولێر شوێنێکی باشە بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی گەورە لە کاتێکدا کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان رێگەخۆشکەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی و بە نێودەوڵەتی بوون.
ئەم کۆنفرانسە بەشێکە لە ستراتیژیەتی زانکۆ بۆ بەرەو پێشچوونی زانستی تەکنیکی و خوێندنی تەکنیکی، لە چەند ساڵی رابردوودا زانکۆکەمان بە بەردەوامی هەوڵی پێشخستنی هەماهەنگی داوە لەگەڵ دەزگا و رێکخراوە ئەکادیمییەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بۆ قوتابیان و ستافی ناوخۆ بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە جیهانگیری فراوانی ئەکادیمیا.

سوپاس گوزارین کە هەوڵەکانمان بە فیڕۆنەچووە و زانکۆکەمان لە گرووپی (دی)ـەوە سەرکەوت بۆ گرووپی (سی) لە رێزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ئێستا زانکۆمان رێزبەندی نۆیەمە لەسەر ئاستی زانکۆ ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی گۆگڵ سکۆڵەر سایتەیشن.
هەروەها بەشانازییەوە رایدەگەیەنین کە 180 کورسی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرامان لە بوارە جیاوازە تەکنیکییەکان فەراهەم کردووە لە نۆ بەشی زانستی زانکۆمان.

ئەمساڵ لە قۆناغی یەکەمەوە لە هەموو بەشە زانستییەکانی سەربە زانکۆمان سیستەمی ئی سی تی ئێس جێ بەجێ دەکرێت، کە ئەمەش هەنگاوێکی دیکەیە بۆ بەرەو نێودەوڵەتی بوون و بەرزبوونەوەی کریدیتی زانکۆمان، من دڵنیام کە ئەم کۆنفرانسە دەست پێشخەرییەکی گرنگە بۆ پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنەلۆژیا و گەشەسەندن و پلاتفۆرمێکی گەورەیە بۆ سیستەمی نێتوۆرک و بنیات نانی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و توێژەری جیاواز”.

لە کۆتایی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ وتی : پێمخۆشە بەگەرمی پێشوازی لە توێژەر و شاندی وڵاتەجیاوازەکان و بەشەکانی دیکەی عێراق بکەم هیوادارم ئەم دوو رۆژەی کۆنفرانس بەرهەمدار بێت، کۆشش و ماندووبوونی ئەندامانی لێژنە جیاوازەکانی کۆنفرانس بەرز دەنرخێنم کە بەیەک تیم کارێکی نایابیان ئەنجامداوە، لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی بەڕێز د. ادریس هادی و تیمەکەی دەکەم و هەروەها سوپاسی هاوبەشی تەکنیکیمان (ئای ئی ئی ئی) عێراقی دەکەم کە یارمەتی تەکنیکی و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکانمان دەدات لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە کوالیتی بەرزەکان.

هەر لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی د. ادریس هادی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و کورتە باسێکی دەربارەی کۆنفرانسەکە و پرێزنتەیشنێکی دەربارەی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی پێشکەش کرد.

دواتر نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. نوری هەرزانی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە سەرۆک و ستافی هەردوو زانکۆ کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و وتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ساڵی 2017 ـەوە بیرۆکەی چۆنیەتی پێشکەوتنی زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکان هاتە ئاراوە لە رێگەی پرۆسەی رانکی زانکۆکان، ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئەندازیاری گرنگی تایبەتی خۆی هەیە چنوکە دەرئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە لەم کۆنفرانسانە دەخرێتە بەردەست دەبنە مایەی پێشکەوتن و رێنیشاندەر بۆ حکومەت و دەزگاکانی دیکە بۆ زیاتر بەرەوپێشچونیان ، بە خۆشحاڵی و دەستخۆشیەوە لە ئێستادا ئەتوانم بڵێم هەر سێ مانگ جارێک کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە لایەن زانکۆکانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوە ئەنجام دەدرێن، لەم رووەشەوە ئێمە وەک وزارەت پاڵپشتی زانکۆکانین بۆ بەرەوپێشچوون زانکۆکان، لەکۆتاییدا دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ توێژەرانی بەشداربوو لەم کۆنفرانسە دەخوازین دووبارە سوپاس”.

ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشیک نێودەوڵەتی کۆنفرانسی زانستی ئەندازیاری هاوشێوە بە هاوبەشی ئەنجام دەدەن کە تیایدا توێژەران بە چەندین توێژینەوە بەشدار دەبن، ئەمساڵ لە هۆتێل دێدەمان بەرێوەچوو و سبەی 27ـی شوبات کۆتا رۆژی کۆنفرانسەکە دەبێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ قوتابیانى پەیمانگاى تەکنیکى خەبات رێکدەخات

رۆژى چوارشەممە رێکەوتى ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٠ قوتابیانى قۆناغی دووەمى بەشى بەرهەمى ڕووەکى لە پەیمانگەى تەکنیکى خەبات سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گەشتێکى زانستیان بۆ کۆمەڵەى هەرەوەزی زەیتون ئەنجامدا.

مەبەست لە گەشتەکە شارەزا بوونى قۆناغەکانى چۆنیەتى بەرهەمهێنانى زەیتى زەیتون بە شێوەیەکى پراکتیکى بوو، و سەرۆکى کۆمەڵەکە بە شێوەیەکى تێروتەسەل قۆناغەکان و  چۆنیەتى بەرهەمهێنان زەیتى زەیتونى بۆ قوتابیان روونکردەوە، ئەم گەشتە ساڵانە بۆ قوتابیانى قۆناغی دووەم ئەنجامدەدرێت لە چوارچێوەى وانە پراکتیکیەکانى بەشە کشتوکاڵیەکان لە پەیمانگاکەی تەکنیکی خەبات.

geshty zansti xabat (2)-min
geshty zansti xabat (3)-min
geshty zansti xabat (4)-min
geshty zansti xabat (6)-min
geshty zansti xabat (7)-min

بۆ یەکەمجار زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەڵبژاردەی کچانی بۆ تۆپی پێ پێکهێنا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی بچووکراوەی بۆ کچان پێکهێنا کە نوێنەرایەتی زانکۆدەکەن لە خول و پاڵەوانیەتیەکانی نێوان زانکۆکان.

هەڵبژاردەکە لە قۆناغی یەکەمدا تەنها لە قوتابیانی ناوەندی شاری هەولێر پێکدێت، و لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێوبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان مەشق و راهێنان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە هەر قوتابییەکی کچ ئارەزووی یاریکردنی هەبێت دەتوانێ بەشداری لە هەڵبژاردەکە بکات.

1 2 3 5