Monthly Archives: شوبات 2020

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

ئەمرۆ یەکشەممە رێککەوتی 2ـی شوباتی 2020 سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان رێوڕەسمی رێزلێنانی بۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی رێکخست.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و راوێژکار و ئەندامی پەرلەمان ، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لە هۆڵی شەهید مەئمون دەباغ لە سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان مەراسیمەکە بەرێوەچوو.

سەرەتا مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، لە لایەن بەرپرسی نووسینگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستی پێکرد، دواتر سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نێچیرڤان حسین کەلاری وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکان و هاوکارییەکانی سەرۆکی زانکۆ کرد و باسی لە هۆکاری بەخشینی ئەم رێزلێنانە کرد و وتی: لە ماوەی رابردوودا پ.ی.د. کاوە شێروانی یەکێک بووە لەو سەرۆک زانکۆیانەی زۆر گرنگی بە پێشکەوتنی زانکۆکەی داوە و لە رووی زانستی و ئەکادیمیەوە تا ئاستێکی زۆر باش هەروەها بەردەوام هاوکاری قوتابیانی کردووە و بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم مەراسیمە بۆ بەرێزیان رێکبخەین.

دواتر کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر چیرۆکی سەرکەوتن و ژیان و لێدوانی هاوکار و هاوپیشە و کەسە نزیکەکانی د. کاوە نماییش کرا.

پاشان سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بە خێرهاتنی بەرپرسان و هاوکاران و مامۆستایانی زانکۆی کرد، و سوپاسی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و نووسینگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری یەکێتیەکە کرد، بۆ بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانەکە، هەر لە وتەکەیدا باسی لە چەند وێستگەیەکی ژیانی خۆی کرد، لە کۆتاییدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنانەکە لە لایەن بەرێز علی حسین ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زانکۆکان ئای یو سی دەکات

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1ـی شوباتی 2020 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زانکۆکان ئای یو سی پ.د. ئۆرهان حیکەمت ئازیزئۆغڵو کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، زانستی و قوتابیان هەروەها بەرێوبەرانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، زانستی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادەیبوون، د. کاوە کە هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی ئەکادیمییە لە ئەنجومەنی  نێودەوڵەتی زانکۆکان، بەخێرهاتنی د. ئۆرهانی کرد و لە دیدارەکەدا باس بەرەو پێش بردنی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کرا لە نێوان ئەو زانکۆیانەی کە ئەندامن لە ئەنجومەنەکە.