لە رۆژانى ٢١ و ٢٢ ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، شاندێکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ڕەوشەن عثمان عەلی و مامۆستا بێستوون عبدالمجید عثمان مامۆستا لە پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە بەشداریان لە شانزەهەمین خولی ساڵانەى کۆنفڕانسی نێودەوڵەتى کرد لە وڵاتی چین. ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن زانکۆى
Three Gorge University
لە شارى ینچوان بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفڕانسە، نوێنەرانى زانکۆ کورتە باسێکیان لەبارەى مێژووى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر پێشکەشکرد. شایەنى باسە زیاتر لە ٢٩ زانکۆ و رێکخراوی نێودەوڵەتى لە ١٥ وڵاتی جیاواز بەشداری ئەم کۆنفرانسەیان کرد.
کۆنفرانسی ئێن.ئی.دەبلیو. ئێس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن زانکۆى بەرلین دەستپێشخەری ئەنجامدانی کرا، کە تیایدا تۆرێکى هاوبەشیان دروستکرد کە لە زانکۆ و کۆلێژى ناحکومی وڵاتانى ئەروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا پێکهاتبوون لەژێر ناوى ئێن.ئی.دەبلیو. ئێس کە کورتکراوەى باكور ،باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا ، وە نوێنەری وڵاتانی سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت.