مامۆستا زانیار جبار مامۆستای كۆلێژی تهكنیكی كارگێڕی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی له زانكۆی شفیڵد هاڵامی بەریتانیا بۆ کۆمەڵێک قوتابی ماستەر سەبارەت بە ئهزموون و چیرۆكی سەرکەوتنی خۆی ئەنجامدا لەبەر ئەوەی پێشتر لەماوەی ساڵانی 2013-2015 لهزانکۆکە قوتابی ماستهر بوو.

لە سیمینارەکەدا باسی لە کارەکانی چوار ساڵی رابردووی خۆی کرد دوای تەواو کردنی ماستەر لەو زانکۆیە ، کە ئەنجامدانی چەندین خول و راهێنان لەبارەی پرۆژهی پهرهپێدان بە تواناکان و راهێنانی پیشەیی لە خۆ دەگرێت”.

هەروەها باسی لە وۆرکشۆپ و سیمینارەکانی کرد کە لەژێر سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی دابوون لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بۆ بەرزکردنەوەی توانا دەرچووان و قوتابیانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و فێرخوازانی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بازاری کار و کەرتی تایبەتدا و کۆی کارەکانی لەوماوەیەدا زیاتر لە ٤٤٠ چالاکی بووە

زانكۆی شیفێڵد هاڵام یهكێكه له گرنگترین زانكۆكانی بهریتانیا له بواری بزنس و بهرێوهبردنی كاری نێودهوڵهتی و زیاتر له 30 ههزار قوتابی لهم زانكۆیه دهخوێنن.