شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دکتۆر كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە یاوەری مامۆستا زانیار جبار مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هەولێر بەشداریان کرد لە کۆڕبەندی کاری عێراقی – بەریتانی کە لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

کۆڕبهندەکە لە نێوان عێراق و به‌ریتانیا بوو، لەلایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بازرگانی عێراقی به‌ریتانی ڕێکخرابوو و تیایدا هەریەک لە باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری یه‌كێتی ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان هەروەها ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن کار‌و وه‌به‌رهێنی هه‌رێمی کوردستان و ولاتی به‌ریتانیا به‌شداریان کرد.

له كۆربه‌نده‌كه‌دا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی توانای تاک و وهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای تاک لە بواری ئابووری وەبەرهێنان و زانکۆکان و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بۆ به‌ره‌وپێش بردنى سێكته‌رى ئابوورى و بازرگانى لەهەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها هەوڵدان بۆ چۆنیەتی پێشخستنى ئابوورى و وەبەرهێنان له هه‌رێمی کوردستان .

جێگای ئاماژەیە ساڵانە یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەیان خول و راهێنان بەهەماهەنگی بۆ قوتابیان و دەرچوانی بەشە جیاجیاکانی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردەکەنەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای مرۆیی و داهێنانی زیاتر لەلایەن قوتابیان و دەرچوانی سەر بە زانکۆ تاکو بتوانن ئاسانتر دەرفەتی کار بدۆزنەوە و لەکەرتی تایبەتدا، زیاتر پەرە بە تواناکانیان بدەن