Daily Archives: حوزه‌یران 24, 2019

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی دەربارەی جێ بەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس ئەنجامدا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاوەکانی ریفۆرم و جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ وە دەست پێکرد.

دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر بۆ داڕشتنی چوارچێوەی هەنگاوەکان، ئەمرۆ ۲٤ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندێک بە راسپاردەی سەرۆکایەتی زانکۆ و پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وۆرکشۆپێکی لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقلاوە ئەنجامدا لەلایەن راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی د. بۆتان مەجید ئاسنگەر هەولێر و بەهاوکاری بەڕێوەبەری کاروباری زانستی لەسەرۆکایەتی زانکۆ د. هۆشیار امین، یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر پ.ی. م. دلاوەر جلال غریب و بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی خویندن مامۆستا کۆڤان عمر، بۆ ئاشناکردنی مامۆستایان بە سیستەمی خویندنی نوێ کە بریارە بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ جێ بەجێ بکریت لە زانکۆ.

بڕیار وایە رۆژانی داهاتوو ئەم وۆرکشۆپانە بەردەوام دەبن لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆ کە تیمیکی دیکەی زانکۆ کە پێک هاتوون لە بەرێزان د. توانا احمد، د.عفان عثمان د.بهمن م.سعد هادي چاوشلی بەشێکی ئەم ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکاتەوە

دواى تەواوکردنى چەندین کۆرسی زمانی ئینگلیزی وە بەشداريكردنى ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەرانى گشت زانكۆ و دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان، سەنتەرى زمانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەى خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکەمان, بۆیە ئاگادارى گشت ئارەزوومەندان دەكەينەوە کەوا ناونوسين بەشێوەی ئۆنلاین لە (16/6/2019) دەستپێدەکات تا (30/6/2019) بەردەوامدەبێت، لــێـــرە کلیک بکە بۆ خۆ تۆمار کردن:

تێبينى:
– خولەكە ماوەى (٢) مانگ دەخايێنێت.
– هەفتەی (٢) ڕۆژ بەڕێوەدەچێت, هەر ڕۆژەی (٤) کاتژمێر دەبێت.
– نرخی بەشداریکردن بڕی (30,000) سى هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک.
بۆ زانيارى زياتر سەردانى سەنتەرى زمان بكەن لەناو پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر (پشت بينايەى رِاگرايەتى پەیمانگە)، يان پەیوەندى بكەن بە ژمارە موبایلی (٠٧٥٠٧٤١٣٠٤٠).