Daily Archives: حوزه‌یران 23, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشک پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری بەڕێوەدەبەن

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣حوزەیرانی ٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاریان دەستپیکرد لەژێر ناونیشانی( نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر) و بڕیارە تا ٢٥ ئەم مانگە بەردەوام بێت و کە تێیدا دەیان توێژینەوەی ناوخۆی و بیانی لەلایەن توێژەرانی کوردستانی و عێراقی و ووڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا ئەنجامدەدرێن.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا دکتۆر نجیب تۆما بتۆ لە وتەیەکدا رایگەیاند، کۆنفرانسی ئەمساڵ جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ کۆنفرانسی ساڵانی رابردوو، چونکە دەزگای (ئای ئی ئی ئی)ـی عێراقی سەرپەرشتی زانستی کۆنفرانسەکە دەکات، وە بەشێک لە توێژینەوە لە گۆڤارە زانستیەکان بڵاودەکرێتەوە “.

وتێشی: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، گرنگی زۆری داوە بە بواری توێژینەوە،. لایەنی تەکنیکی و توانای کادری تەکنیکی بەتایبەت لەبواری زانستی، توێژینەوەی زانستیش بەرهەمێکی گرنگە بۆ ئاستی قوتابیان و خوێندکاران ، چونکە لەریزبەندی زانکۆکاندا توێژینەوەی زانستی بابەتێکی گرنگە، ئێمەش وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێنمایی تایبەتمان بۆ توێژینەوە و توێژەرانمان هەیە، هانیان دەدەین کە مامۆستایان ئاستی توێژینەوەکانیان بەرزبکەنەوە”.

لەکۆتایی وتارەکەیدا، دکتۆر نجیب وتی: زۆر سوپاسی ئەو توێژەرانە دەکەم کە لەدەرەوەی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان سوپاسی ئامادەبوون و ماندبوونیان دەکەین “.

کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی ( نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر) بەسەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەڕیوەدەچێت و دەزگای
IEEE (EXPLORE DIGITAL LIBRARY)
ـی عێراقی سەپەرشتی دەکات .

هەروەها کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ و رۆژانە ٨ کاتژمێر کۆنفرانسەکە بەردەوام دەبێت ، کۆنفرانسەکە تایبەتە بە ئەندازیاری شارستانی و کۆمپیوتەر و نزیکەی ٨٠ توێژەر توێژینەوەکانیان قبوڵکرا لەکۆی ١٤ داواکاری توێژەران، کە لە ٥ وۆرکشۆپ پیکدێت و سێ دانەیان تایبەتە بە کۆمپیوتەر و ئەوانی دیکەش لەبواری شارستانی “.

وتیشی” لە کۆنفرانسەکەدا سێ سپیکەرمان هەیە ئەوانیش توێژەرێکی پۆڵەندییە و یەکێکی ئیتاڵی لەگەڵ توێژەرێکی عێراقی، قسە دەکەن و توێژینەوەکان وپێشکەشکردنیان بە زمانی ئینگلیزیە و ئەوەش خودی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری شارستانی وادەخوازێت”.
هەروەها باسی لەوەشکرد، لەکۆنفرانسەکەدا، بانگهێشتی هەریەک لە وەزارەتەکانی (شارەوانی ، ئاوەدەنکردنەوە ، کارەبا ، دەستەی وەبەرهێنان، پلاندانان) کراوە بۆ سود بینین لە توێژینەوەکان گۆرانکاری و پێشکەوتنەکانی ئەندازیاری لە جیهاندا کە ئەو وەزارەتانە تایبەتمەندن پێیەوە”.
کۆنفرانسەکە لە رۆژی یەکەمدا سێ سێشنی جیاوازی تیایدا بەڕیوەچوو و جگە لە پێشکەشکردنی دوو توێژینەوەی دوو توێژەر لە بوارەکانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و شارستانی و بریارە تا رۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٩ کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت.

فۆتۆ:گۆران کنعان