Daily Archives: حوزه‌یران 27, 2019

شاندی ژمارەیەک زانکۆی وڵاتی تورکیا سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد

ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۷/٦/۲۰۱۹ شاندی ژمارەیەک زانکۆی وڵاتی تورکیا سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.

بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە د. عبدالهادی عمر قۆجە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب پێشوازی کرد لە شاندی زانکۆکانی
Bolu Abant Izzet Baysal University
Harran
Karabük University

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی ناوبراو باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەو زانکۆیانە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.