زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی یادی ناحکومی وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 30.3.2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی یادی ناحکومی/بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (پێشخستنی توانا کارامەیەکان سەركردايەتيكردن و بەرێوەبردنی قوتابخانەکان) بۆ گشت بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی ئامادەيی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر، لە هۆڵی قوتابخانەی یادی ناحکومی.

لە وۆرکشۆپەکەدا بە ووردی شێوازی نوێی سەركردايەتيكردن و بەڕێوەبردن باسی لێوەکرا.

دواتر سمینارێک لە لایەن بەڕێز پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی: سەرکردەی کارامە لە بەڕێوەبردندا، کە باسی لە تایبەتمەندیەکانی سەرکردەی لێهاتوو و کارامە کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە خەڵات و بروانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشدار بووان دابەش کرا.

شایانی باسە هەر لە میانەی سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆ بۆ قەزای مێرگەسۆر بەدواداچوون کرا بۆ کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر لە دەڤەرەکە.