Author Archives: shaida muhammad sharef

ئاگاداری بۆ ئەو بەڕێزانەی کە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێريان کردووە و خۆیان تۆمار کردووە

ئاگاداری بۆ ئەو هەموو بەڕێزانە دەکەینەوە کە سەردانی سەنتەریان کردووە و خۆیان تۆمار کردووە بۆ
1. خولی (ناو پۆل) زمانی ئینگلیزی ئاستەکانی (Elementary و Intermediate) ، تکایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2024 و رۆژی شەممە سەردانی سەنتەر بکەن بۆ پسوولە بڕین لە ئەکاونتەکانتان داواکاری پێشکەش بکەن.
2.. بۆ خولی ئۆنلاین و ئاستەکانی (Beginner & Advance) چاوەڕوانی ئاگاداری دواترمان بن تا رێنماییتان پێ دەدەین.
لەگەل رێزماندا
ب. سەنتەری زمان_ زانکۆی پۆکیتەکنیکی هەولێر
5/9/2024

ئاگاداری بۆ ئەو بەڕێزانەی لەسەنتەری زمانی پۆلیتەکنیکی هەولێر تاقیکردنەوەی ئاستیان ئەنجام داوە

ئاگاداری
لەسەر راسپاردەو رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ بەڕێزان
١. بەشداربووانی خولی ڕابردوو
٢. ⁠هەروەها ئەوانەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە لە مانگی ٢٠٢٣/٨ و لەبەر ئەوەی لە کۆرساتی ماستەر و دکتۆرا بوون نەیانتوانی بەشداربن.
٣. ئەو بەرێزانەی کە لە ٧/٢٦ تا ٢٠٢٤/٨/١ تاقیکردنەوەی ئاستیان ئەنجام دا لە سەنتەرەکەمان.
ناونووسین بۆ خولی سەنتەری زمان ڕادەگەیەنین بۆ قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای ناوخۆی هەرێم، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ناونووسین تا رۆژی پێنجشەممە ٥/٩/٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە بەشداربووانی تر، دواتر لە نزیکترین کات خولیان بۆ دەکرێتەوە.
تێبینی: جگە لەوانەی خولی پێشوو کە بەردەوامن لەناو خول ئەوانی تر پێویستە
١. فەرمانی زانکۆیی وەرگیرانیان لە ماستەر و دکتۆرا پێشکەش بکەن.
٢. دواتر بۆ وەسڵ بڕین پێویستە پشتگیریەک لەو بەو بەشە بهێنن کە تیایدا دەخوێنن.
لەگەڵ رێزماندا
ب. سەنتەری زمان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٢/٩/٢٠٢٤

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی یان ئەنجام داوە و تا ئێستا ئیمەیڵی (ئیمپریال ئینگلش)یان بۆ نەگەڕاوەتەوە، سبەی یەکشەممە 11ی ئابی 2024، سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ وردبینی کردن و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

هەروەها ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەکەینەوە کە گازاندەیان لە ئەنجامەکانیان هەیە تکایە بەهەمان شێوە سبەی یەکشەممە سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ تۆمارکردنی گازاندەکانیان بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەت.

بەڕێوبەری سەنتەری زمان- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

10/8/2024

بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری زمان هۆڵی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئابی 2024، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پ.ی.د. سامان عەبدولقادر دزەیی، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە کە بۆ خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا کرابوویەوە.

لەو سەردانەدا بەڕێزان بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمان لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە خواست.