Author Archives: shaida muhammad sharef

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدان خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥،
پ.ی.د.رەنج سیروان عبداللە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدان و بەیاوەری بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی. د. سامان عبدالقادر حسین لە مەراسیمی کردنەوەی خولی تایبەت بە بەهێزکردنی زمانی ئاخاوتنی ئینگلیزی و پەرەپێدان ( فێربوونی بەردەوامی کەسی) کە لەلایەن دەزگای (University Institution) و سەنتەری تۆێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە بەزمانی ئینگلیزی بەخێرهاتنی سەرپەرشتیاران و ئامادەبووانی کرد و گوتی: خۆشحاڵین ژمارەیەک مامۆستای بەئەزموون بەشدارن لەگەڵمان لەخولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، خۆشحاڵین ئاستی زمان و کارامەیی کەسایەتی تاک بەرەوپێش بچێت لەزانکۆمان، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک مامۆستای بەهرەدار کەزۆربەی وڵاتانی جیهان گەراون و تەمەنێکی زۆرباشیان لە بواری پێداگۆجی و زمانەوانی بەسەربردووە لێرەن، خۆشحاڵین بەمیوانداری کردنیان، زانکۆ زۆر پێویستی بەکەسانی پسپۆر هەیە بەگشتی و بەتایبەتی لەبواری زمانی ئینگلیزی، کەچۆن زانکۆ بەرەو پێش بچێت، ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆ لەبەجیهانی بوونی زانکۆمان نەوەستاوین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەو مەبەستە.

مامۆستایانی بیانی کەسەرپەرشتی ئەو خولە دەکەن سوپاسی بەرێوەپەری سەنتەر و بەرێوەبەری توێژینەوەیان کرد کە خەمخۆرانە هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ زانکۆ خواست و دڵخۆشی خۆیان بەو پێشوازییە گەرمەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەربڕی بۆ بەرەو پێشبردنی کەسییان.

ئەم خولە بە سەرپەرشتی ٦ مامۆستای پسپۆری بیانی خاوەن ئەزموون لە بواری ئینگلیزی و فێربوون و سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەشدارن و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بروانامەی تایبەتیان پێ دەبەخشرێت.

ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (11)ی فێرکاری سیستەمی کۆن دەکەینەوە

ئاگاداری لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (11)ی فێرکاری سیستەمی کۆن دەکەینەوە:

  1. ئەوانەی بەشداربوون لە خولەکە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Intermediate) دەرنەچوون وە لە ڕاوندی (12) و (13) بەشداری خولیان نەکردوە و ئارەزوویان هەیە بەشدار بن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Intermediate) پێویستە ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە ڕێکەوتی (2024/12/16.15) سەردانی :
    آ. بەشداربووانی سنوری پارێزگای هەولێر سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن.
    ب. بەشداربووانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن.
    ج. بەشداربووانی سنوری پارێزگای دهۆک سەردانی زانکۆی دهۆک بکەن .
    بە مەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
  2. ئەو بەشداربوانەی کە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (11)ی فێرکاری ئاستی (Pre-intermediate) یان ئەنجام داوە و دەرنەچوون لە تاقیکردنەوەکە و بەشداری خولی زمان ڕاوندی (13.12)یان نەکردووە و ئارەزوویان هەیە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکە بکەن ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی (2024/12/16.15) سەردانی:
    آ. بەشداربووانی سنوری پارێزگای هەولێر سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن.
    ب. بەشداربووانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن.
    ج. بەشداربووانی سنوری پارێزگای دهۆک سەردانی زانکۆی دهۆک بکەن .
    بە مەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
  3. ئەو بەشداربوانەی کە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (11)ی فێرکاری ئاستی (Pre-intermediate) یان ئەنجام داوە و دەرچوون لە تاقیکردنەوەکە بەڵام بڕوانامەیان وەرنەگرتووە لە سیستەم داوای بڕوانامەی ئاستی (Intermediate) یان کردبوو وە بەشداری خولی زمان لە ڕاوندی (13.12)یان نەکردووە و ئارەزوویان هەیە تاقیکردنەوەی کۆتایی لە ئاستی (Intermediate) ئەنجام بدەن ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی (2024/12/16.15) سەردانی:
    آ. بەشداربووانی سنوری پارێزگای هەولێر سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن.
    ب. بەشداربووانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکەن.
    ج. بەشداربووانی سنوری پارێزگای دهۆک سەردانی زانکۆی دهۆک بکەن .
    بە مەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.

4.ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی(2024/12/19) تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام دەدرێت.

  1. سەبارەت بە شوێنی تاقیکردنەوەکە:-
    آ.بەشداربووانی سنوری پارێزگای هەولێر لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدەن.
    ب.بەشداربووانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
    ج. بەشداربووانی سنوری پارێزگای دهۆک لە زانکۆی دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
  2. کرێی بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەکە بە بڕی (75.000) حەفتا و پێنج هەزار دینار دەبێ.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
2024/12/13

ئاگاداری لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

ئاگادارى ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (14)یان ئەنجام دابوو دەتوانن ئەمشەو بەرواری (2024/11/30)کاتژمێر (8)ی ئێوارە لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەیان وەربگرنەوە

https://lc.digital.gov.krd/#/login

تێبینى : ناتوانن بە مۆبایل ئەنجامەکان ببینن

لە بەشی (Courses) – Result

بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

2024/11/30

ئاگاداری لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بەشداربوانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (13)ی فێرکاری

ئەو بەشداربووانەی بە هۆی سەرژمێری تاقیکردنەوەی کۆتایی خولیان ئەنجام نەداوە بۆ ئاگاداری تاقیکردنەوەکە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (2024/11/25) ئەنجام دەدرێ.

ووردەکاری زیاتر لە پۆستی داهاتوو بڵاو دەکەینەوە.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

2024/11/23

1 2 3 5