Author Archives: shaida muhammad sharef

مەراسیمی یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە بەردەم ( Campus 1) لەلایەن ستافی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدانی زاستی بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئادار ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری بەرێز پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە بەرێوەبەری گشتی سەنتەر، ساڵڕۆژی یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بە چەند خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەرزڕاگیرا.

ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو، کە تیایدا پێنج هەزار هاوڵاتی سیڤیل شەهید و دەیان هەزاریش بریندار بوون و بەگەورەترین کارەساتی مرۆیی دێتە ژماردن لە مێژووی سەردەم کە تیایدا چەکی کۆمەڵکوژ بەکارهات.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

‏‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە پ.ی.د. سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر و پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی.د. موراد ئەمیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون.
بەرێوەنەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.
‏‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی سێ یەمی به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا ٢٥ بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ، وۆرکشۆپێک لەسەر سەرکردایەتی بۆ مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 27/1/2025، بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. ڕەنج سیروان، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، وۆرکشۆپێک لەسەر کاندید و سەرکردایەتی بۆ مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی سەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان ئەنجامدرا.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش کرد و دوای بەخێرهێنانی میوانان، ئاماژەی بەوەدا کە ماوەیەکە لەگەڵ پێشکەشکارانی وۆرک شۆپەکە لە پەیوەندیدان و پێکەوە کاردەکەن، ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز ویستوومانە سوودێکی زیاتر لە بواری سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن وەربگرن.

هەروەها سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وۆرکشۆپە نەک تەنیا بۆ مامۆستایان بەڵکو ئەمجارە ویستوویانە ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ئەنجوومەنی زانکۆش بەشداربن، بەتایبەتیش سەرۆک بەشەکان کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گۆڕانکاری لە ناو زانکۆکاندا، چونکە ئەوان پردی پەیوەندین لە نێوان قوتابیان و مامۆستایان.

لە کۆتاییدا، هیوای خواست کە ئامادەبووان سوود لە ئەزموونی Dr.Sally و Mr.Rickوەربگرن کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتوون و وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەبن.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆرە سالی و مستەر ڕیکەوە پێشکەش کرا، کە بە شێوەیەکی زانستی باسیان لە چەمکەکانی سەرکردایەتی کاریگەر، چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی توانای بەڕێوەبردن کرد.
ئامانج لە سازدانی ئەم وۆرکشۆپە، بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سەرکردایەتی مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانە، هەنگاوێکی گرنگە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پێشخستنی کەرتی خوێندن.

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدان خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥،
پ.ی.د.رەنج سیروان عبداللە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە وپەرەپێدان و بەیاوەری بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی. د. سامان عبدالقادر حسین لە مەراسیمی کردنەوەی خولی تایبەت بە بەهێزکردنی زمانی ئاخاوتنی ئینگلیزی و پەرەپێدان ( فێربوونی بەردەوامی کەسی) کە لەلایەن دەزگای (University Institution) و سەنتەری تۆێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە بەزمانی ئینگلیزی بەخێرهاتنی سەرپەرشتیاران و ئامادەبووانی کرد و گوتی: خۆشحاڵین ژمارەیەک مامۆستای بەئەزموون بەشدارن لەگەڵمان لەخولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، خۆشحاڵین ئاستی زمان و کارامەیی کەسایەتی تاک بەرەوپێش بچێت لەزانکۆمان، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک مامۆستای بەهرەدار کەزۆربەی وڵاتانی جیهان گەراون و تەمەنێکی زۆرباشیان لە بواری پێداگۆجی و زمانەوانی بەسەربردووە لێرەن، خۆشحاڵین بەمیوانداری کردنیان، زانکۆ زۆر پێویستی بەکەسانی پسپۆر هەیە بەگشتی و بەتایبەتی لەبواری زمانی ئینگلیزی، کەچۆن زانکۆ بەرەو پێش بچێت، ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆ لەبەجیهانی بوونی زانکۆمان نەوەستاوین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەو مەبەستە.

مامۆستایانی بیانی کەسەرپەرشتی ئەو خولە دەکەن سوپاسی بەرێوەپەری سەنتەر و بەرێوەبەری توێژینەوەیان کرد کە خەمخۆرانە هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ زانکۆ خواست و دڵخۆشی خۆیان بەو پێشوازییە گەرمەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەربڕی بۆ بەرەو پێشبردنی کەسییان.

ئەم خولە بە سەرپەرشتی ٦ مامۆستای پسپۆری بیانی خاوەن ئەزموون لە بواری ئینگلیزی و فێربوون و سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەشدارن و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەکەشدا بەشداربووان بروانامەی تایبەتیان پێ دەبەخشرێت.

1 2 3 6