Author Archives: nyan shakr

بەشداریکردنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ ئابی٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئیراهیم نامس جبووری و وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (پ. د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) و یاردەدەرای سەرۆکی زانکۆ لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە پەیمانگەکەمان بە سەرۆکایەتی (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و ژمارەیەک لە ماموستایانی پەیمانگە ئامادەبوون بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندەکە.

وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانی (تای خوێنبەربوون؛ میکانیزمی پێشگرتن لە پەتاکە) ئەنجامدرا

وۆڕکشۆپێک لەژێر ناونیشانی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون؛ میکانیزمی پێشگرتن لە پەتاکە) بە هەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر سازدرا.
ڕۆژی دووشەممە٢٣حوزەیرانی٢٠٢٥بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر (طارق ویسی صادق) بە و بەڕێز(د.نەبەز صدرالدین صادق) هەستان بە ئەنجامدانی وۆڕکشۆپێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بە ناونیشانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و میکانزمی پێشگرتن لە پەتاکە، بۆ زیاتر ناساندنی نەخۆشیەکە .
شایەنی باسە لەکۆتایی وۆڕک شۆپەکە هەریەک لە ماموستایانی قسەکەر دەستخۆشیان لێکرا و بڕوانامەی ڕێزلێنانیا پێبەخشرا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر

دوخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەردەرمانسازی و پەرەپێدانی پزیشکی و تەندروستی

بە دڵتەنگییەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە [یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەردەرمانسازی و پەرەپێدانی پزیشکی و تەندروستی]، کە بڕیاربوو لە [١٧-١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥] لە [هەولێر/عێراق] بەڕێوەبچێت، دواخراوە بۆ کاتێکی تر.

ئەم بڕیارە لەبەر ئەو بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە کە ڕێگای گەشتە نێودەوڵەتییەکانی گرتووە و گەشتەکان هەڵوەشاونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر زۆرێک لە بەشداربووە نێودەوڵەتییەکان، وتاربێژەکان و ئەندامانی لێژنەکان کە ناتوانن بەشداربن.

لەبەر ئەوەی کۆنفرانسەکە کاری زانستی و هاوکارییە، و بۆ ئەوەی دڵنیابین لە بەشداری تەواو و گفتوگۆی زانستی بە کوالیتی، پێمان وایە دواخستنی کۆنفرانسەکە باشترین هەڵبژاردەیە لەم کاتەدا.

ئێستا لە هەوڵداین بۆ دیاری کردنی ڕێکەوتێکی نوێ و هەرکە دیاریکرا بە زووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە. هەموو تۆمارکردنەکان، و توێژینەوە پەسەندکراوەکان بۆ کۆنفرانس پارێزراو دەبن. هەروەها کاتێک ڕێکەوتە نوێیەکە دیاریکرا، دەرگای وەرگرتنی توێژینەوەکان دووبارە دەکەینەوە بۆ ناردنی توێژینەوەی زیاتر.

زۆر سوپاس بۆ تێگەشتنتان و پاڵپشتی بەردەوامتان، و چاوەڕوانین کۆنفرانسەکەمان لە بارودۆخێکی ئارامتر و سەلامەتتر ئەنجام بدەین.

بۆ زانیاری زیاتر لە ڕێگای ئەم لینکەوە [[email protected]] پەیوەندیمان پێوەبکەن.

لەگەڵ ڕێزدا..
،
پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ
سەرۆکی کۆنفرانس

یەکەمین کۆنفراسی دەرمانسازی و پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی کارپێکراو بەڕێوە دەچێت

لە ڕۆژانی ‌١٧-١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ یەکەمین کۆنفراسی دەرمانسازی و پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی کارپێکراو تایبەت بە پەیمانگەکەمان لە هۆڵی کۆنفراسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوە دەچێت . بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

https://icpahd.epu.edu.iq
                                  هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان         
                                 پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر