بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی ئەکادیمی 2021-2022 پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت زانکۆکانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەمساڵ ببێتە ساڵی زیاتر بەرەوپێشچوونی کوردستان و لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە زانکۆکان زیاتر بەرەوپێش بچن.
لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەپێی پێویست نەمانتوانیووە لەخزمەت قوتابیانی خۆشەویست بین ئەمساڵ هەوڵ دەدەین کە بەشێوەیەکی باشتر و بە خۆئامادەکردنێکی باشتر لەخزمەت توێژی قوتابیان بین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەین.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە لە رووی رێزبەندی ناوخۆیی و رێزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو پێش دەچێت، هیوادارم ئەمساڵیش بەگڕوتینێکی زیاتری گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان بتوانین هەنگاوێکی تریش بچینە پێش لە رێزبەندییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ستافی وانەبێژی زانکۆمان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
1/9/2021