رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی پرۆگرامی نێودەوڵەتی “جی ئێس ئێس سی”
بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی
Global Solutions Sustainability Challenge
به‌رێوه‌چوو به به‌شداری ٣ زانكۆی عێراقی و كوردستانی، کە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌و زانكۆیانه و به ٣ تیم به‌شداربوو شانبه‌شانی ٨ زانكۆ و كۆلێژی ئه‌مریكی و ٣ زانكۆی ئوردنی.
بەشداربووانی ئه‌م پرۆگرامه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا كه‌وا تواناكانی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ره‌وپێش به‌رن له‌گه‌ل كه‌سانێك له كه‌لتووری جیاواز، به‌رز بونه‌وه‌ی تواناكانیان له بواری بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌ی كار و بازرگانی، به‌هێزكردنی تواناكانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها شاره‌زا بوون له كار و هه‌مانهه‌نگی كردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین.
شیاوی باسە هەڵبژاردنی قوتابیان بۆ بەشداربوون لە پرۆگرامەکە لەرێگەی پۆلێن کردن و هەڵسەنگاندنیانەوە بوو لە لایەن لێژنەیەکی تایبەتمەند لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ، وە هەریەکە لە مامۆستیان د. عبداللە عمر یاسین، د. سەلار عثمان علی و م. زانیار جبار رشید راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیار بوون پرۆگرامەکە .






