Daily Archives: كانونی دووه‌م 8, 2020

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوار شەممە رێککەوتی ٨ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی چەند پرسێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان کرا و چەند بڕیار و رێنماییەک پەسەند کران کە لە بەرژەوەندی گشتی و قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆماندایە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر دەکات

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی ٨ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب سەردانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێری کرد.

مەبەستی سەردانەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پەیمانگەی ناوبراو، هەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەنجام دا و لە کێشە و گیروگرفتەکانیانی کۆڵیەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەرەو پێش بردنی کاروبارەکانی پەیمانگە.

شیاوی باسە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوامییان دەبێت بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان.