Daily Archives: كانونی دووه‌م 6, 2020

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی ٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێری کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆلێژی ناوبراو، هەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەنجام دا و لە کێشە و گیروگرفتەکانیانی کۆڵیەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەرەو پێش بردنی کاروبارەکانی کۆلێژ.

شیاوی باسە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوامییان دەبێت بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی ٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مامۆستا ئالان حمەسعیدی کرد .

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی بوون تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و بابەت و کێشەکانی پەیوەست بە خوێندنی پیشەیی و زمانی ئینگلیزی و پەرەپێدانی توانای مامۆستایان کرا .