Daily Archives: كانونی دووه‌م 7, 2020

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زانکۆکان “ئای یو سی” دەکات

رۆژی سێ شەممە رێککەوتی 7ـی کانونوی دووەمی 2020 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆکانی نێودەڵەتی لە تورکیا د. ئۆرهان حیکەمت عەزیزئۆغلو و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژەکانی تەکنیکی تەندروستی و ئەندازیاری، ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی هۆبەی کۆمەک و یارمەتی لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان ئامادەیبوون، باس لە کارەکانی ساڵی داهاتووی ئەنجومەنەکە کرد و بریار وایە کۆبوونەوەکی گشتی لەم ساڵدا ئەنجامبدرێت.

شیاوی باسە پ.ی.د. کاوە شێروانی لە ئێستادا سەرۆکی لێژنەی کۆمیتەی ئەکادیمییە لە ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.

دواتر لە لایەن هەردوو سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی ناوبراو پلاکێتی تایبەت بە زانکۆ و ئەنجومەنەکە ئاڵوگۆر کرا.

فۆتۆ: گۆران کەنعان

Video Player00:0003:05

ڕاپۆرت: کەناڵی تورکمان الی