Daily Archives: كانونی دووه‌م 18, 2020

سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە رێککەوتی ۱٨ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی هۆڵی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆ بەسەر کردەوە.


کاژێر ۱۱ـی پێش نیوەڕۆ سەرۆکی زانکۆ سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، و دەستخۆشی لە بەڕێوبەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەری ناوبرا کرد کە لە رۆژی پشووی فەرمیدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تاقیکردنەوەکەیان کۆتایی پێهێنا.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکان راگەیاند بۆ خوازیاران و مامۆستایان و فەرانبەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا، بەمەبەستی دیاریکردنی ئاستیان بەشێوەیەکی فەرمی.