Daily Archives: كانونی دووه‌م 29, 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێسی لە وێبسایتەکەی کاراکرد

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەمەرسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرەکان و مامۆستایان و سەپەرشتیاران و لێژنەکانی جێبەکردنی سیستەمی ئۆنڵاینی ( ئی سی تی ئێس)ی بۆلۆنا پرۆسس بەفەرمی لە سەر وێب سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاراکرا و بەفەرمی ناسێندرا “.

لەسەرەتایی مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر كاوە شێروانی، لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبوان کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، راگرەکان و سەرۆك بەشەکان و بەرپرسانی یەكەی زانستی و بەڕێوبەرانی سیستەمی (ئی سی تی ئێس ) و ئایتی و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانكۆ و کۆلێژ و پەیمانگاكان، وتی”.سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی لێژنەی دروستکردنی سیستەمەکەی دەکەین کە ماندووبوون وهەوڵی زۆریاندا، تا سیستەمەکەیان خستەکار و جێگای دەستخۆشیە”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتیشی:’ من ئەوە بە سیستەمێکی خۆماڵ دەناسێنم ،  چونکە لەلایەن ستافی ئایتی زانکۆکەمان دیزاین و نەخشەسازی وئامادەکاری و رێکخستنی بۆکراوە و  دروست کراوە، ئەم سیستەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، چونکە خزمەت و ئاسانکاریەكی زۆر دەکات بۆ مامۆستایان و قوتابیان و کاروبارەکانی زانکۆکەمان”.

هەروەها سەرۆکی زانکۆ وتیشی:’ سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس زۆرگرنگە بەتایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی وئەکادیمی و زانکۆکەمان ، بە پێشخستن و بەئەلکترۆنی کردنی سەرجەم  کاروبارەکان وەک بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و هەگبەی مامۆستا و وانەی قوتابیان و نمرەکانیان تاوەکو بە شێوەیەکی روون و ئاسان بۆ قوتابیان رابگەیەندرێ کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی رێزبەندی زانکۆمان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتیدا.

هەر لە مەراسیمەکەدا،مامۆستا نیهاد بەرێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن و سەرۆکی لێژنەی دروست کردنی داتابەیسی سیستەمی (ئی سی تی ئیس)ی بۆلۆنا پرۆسس لە سەرۆكایەتی زانكۆ لەبارەی سیستمەکە و کارەکانیان وتی:” سوودەکان وگرینگی ئەم داتابەیسە زۆرن، چونکە بە جێبەجێ کردنی بۆڵۆنا پرۆسێس،ئاسانکاری زۆر دەکرێت بۆ بەشەکانی میلاکات، تۆمار، بەشەکان، مامۆستایان و قوتابیان تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە و کەمترین کات کارەکانی خۆیان لەسەر ئەم سیستەمە ئەنجام بدەن”.

هەروەها مامۆستا نیهاد باسی لەوەکرد کە،سیستەمەکە زۆر گرنگی بەشەفافیەت دەدات بەتایبەت لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان بۆ نموونە ئەم سیستەمە مامۆستا پابەند دەکات لە سەرەتای وەرزی خوێندن ( وۆرکلۆد) بۆ قوتابیانی دابنێت و نمرەکانیش بە پێی ئەم (وۆرکلۆد)ـە دابەش دەکرێت، کە لەسەرەتای وەرز لەلایەن قوتابیان وە دەبینرێت و دەزانرێت کە مامۆستاکەی بۆ ئەم وەرزەی بەرنامە و پلان و سیستەمی خوێندن و سەرچاوەکانی چین، هەروەها قوتابیان رۆژانە نمرەکانیان دەبینن”.

هەروەها مامۆستا نیهاد وتیشی:’ بەگشتی بەشەکانی سیستەمەکە گرنگی زۆری هەیە بۆ پێشخستنی خوێندن و کوالێتی شەفافیەت و ئاسانکاری و خۆشحاڵین بەوەی توانیمان ئەو سیستەمە جێبەجێبکەین و سوپاسی سەرۆکی زانکۆش دەکەین کە هەموو هاوکارییەکی کردین”.

دواتر لە كۆتایی مەراسیمەکەدا،  بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر٣٢ ئەندام لە لێژنەی دروست كردنی سیستەمەکە لە سەرۆکایەتی زانکۆ و گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان دابەشکرا و هەروەها خەڵاتی رێزلێنانییش بەو قوتابیانە بەخشرا کە بەهرەمەندی شارەزان لەبواری ئایتی لە ماوەی ساڵی رابردوودا کۆلێژ و پەیمانگەكان خزمەتیان بەبواری ئایتی كردووە .