سڵاو و ڕێز…
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- بەرێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کار؛ بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی فەرمیتان ئاراستە دەکات، بۆ بەشداریکردن لە دیدارێکی تایبەت بە دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بەهێز و هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ لە نێوان زانکۆمان و دامەزراوە تەندروستیی و پزیشکییەکان؛ لێک نزیکبوونەوەی کەرتی ئەکادیمی و بازاڕی کاری تەندروستیی و پزیشکی، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ بازاری کار و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان و پرۆگرامی تواناسازی بۆ قوتابیان و دەرچووانی بەشە زانستییەکانی زانکۆمان.. لەم سۆنگەیەوە؛ بڕوامان وایە بە کارکردنی هاوبەش دەتوانین زەمینەیەکی گونجاو بڕەخسێنین بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، تەکنیکی و پراکتیکی قوتابیان و دەرچوان؛ کە لە کۆتاییدا خزمەت بە کەرتی تەندروستی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر؛ پهیوهندی بكهن بە بەرێز
(زانا دڵشاد عبدالله)؛ ستافی بهڕێوبهرایهتی سهنتهری پهرهپێدانی كاری زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر..
ژمارەی مۆبایل: 07504655007


