رۆژی چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٢)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دوای بەخێرهێنانی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، پیرۆزبایی لە گەیلان سلێمان قادر کە وەک نوێنەری قوتابیان لە ئەنجوومەنی زانکۆ دەست نیشان کراوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات ستایشی رۆڵی نوێنەری پێشووی قوتابیان، حوسێن عوسمانی کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاری بۆ خزمەتی قوتابیان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا م. فوزى معروف عبدالله له كۆلێژى تهكنيكى ئهندازيارى كۆمپيوتهر و ئينفۆرماتيک و م. نوزاد حمد محمود لە کۆلێژی تهكنيكى شهقلاوه سیمینارێکیان سهبارهت به شاندكردنيان بۆ وڵاتى چين پێشکەشکرد.
دواتر هەریەک لە م. زانيار رزگار احمد و م. الند سلمان خانۆ سيميناريان دهربارهى تهواوكردن و وهرگرتنى وێباسيتى زانكۆ پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ کرد.
لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکەدا باس لە تۆمارکردنی گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە داتابەیسی سکۆپەس و بەم بۆنەیەوە سهرۆكى زانكۆ پيرۆزبايي له ئهنجوومهنى زانكو و سەرجەم مامۆستایان و ستافی زانكۆ و ئهم هەنگاوەی بە دهستكهوتێكى زانستى زۆر گرنگه بۆ زانكۆمان وەسف کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باسى خوێندنى بابهتى ژێرى دهستكرد كرا کە پێشتر ئەنجوومەنی زانکۆ پەسەندی کردبوو، بۆ ئەمەش سەرۆکی زانکۆ جەختی لە گرنگی بابەتەکە کرد و رایگەیاند پێویستە له سيمستهرى يهكهمی گشت بهشهكان بهپێی پسپۆرييهكان بخوێندرێت.
هە لە کۆبوونەوەکەدا باسى ئەنجامدانی ئاههنگى دهرچوونى قوتابيان كرا و دوا ئامادهكارييهكان باس كرا هاوکات باس لە پێشانگای هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان کرا کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک بکرێتەوە.
ئەنجامدانی کۆنفڕاسی زانستی لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆنفڕانسی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و زانکۆکانی دەرەوەی وڵات کرا.
هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا لە تەوەرەکانی زانستی، کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و دوای گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.