Daily Archives: تشرینی یەکەم 13, 2025

سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە بەرپرسی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی ICRC لە عێراق دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێک رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی ICRC لە عێراق بە سەرۆکایەتی ئیڤا چاربۆنیۆ بەرپرسی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی ICRC لە عێراق ، پرێم ساگورثى بەرپرسی شیاندنەوەی جەستەیی لە هەرێمی کوردستان، فاروق ئیسلۆمۆڤ بەرپرسی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی لە هەولێر و ووڵ تۆنی رێکخەری رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی لە بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و رێبوار حمزە ستافی رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی لە بەشی پەلی دەستکرد کرد.


لە کۆبوونەوەیەکدا کە پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و د. ذکری عزیز سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بەهزاد حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی بوون، تاوتوێی چاودێریکردنی پرۆگرامی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەندروستی و پزیشکی کرا کە لە لایەن ICRC پشتیوانی دەکرێت، و رادەستکردنەوەی بەشەکە بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن و وەرگرتنی قوتابیان لە لایەن بەشی ناوبراو کرا.

 

بەڕێوەبەری نوێی راگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوو

بە سەرپەرپشتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوو.

لە ڕێوڕەسمێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری واژۆکرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، راگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی بوون، بەڕێز عبدالخالق صابر سعدون وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ لە شوێنی سەرمەند حەمید نەسرەدین کە پێشتر وێڕای ئەرکی بەڕێوبەری کارگێری و خۆیەتی، بەڕێوەبەری راگەیاندن بوو بە وەکالەت، دەست بەکاربوو.

لە وتەیەکدا، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە بەڕێز عبدالخالق صابر سعدون کرد، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا، هاوکات دەستخۆشی لە سەرمەند حەمید نەسرەدین کرد کە ويڕای ئەرکی خۆی وەک بەڕێوبەری کارگێری و خۆیەتی، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی بەڕێوەدەبرد و سوپاس و پێزانینی ئاراستەکرد.

دواتر ئامادەبووان پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن کرد و دووپات پشتیوانیان بۆ کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ خواست.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم لەدوای یەک (ACI Outstanding) بەدەست دەهێنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ دووەم ساڵ لەدوای یەک (ACI Outstanding) بەدەست دەهێنێت کە لەلایەن (EPU ACI Student Chapter) رێکدەخرێت.

بەم بۆنەیەوە بە ئامادەبوونی هەریەک لە پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.د.ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، پ.د.عمر قەرەنی دامەزرێنەریACI کوردستان چاپتەر، پ.د دڵشاد کاکەسوور جاف سەرۆکی ACI کوردستان چاپتەر و هەر یەک لە د.رفاە ڕشید سەرپەرشتیاری ACI epu و د.محمد مۆفەق ئەدڤایزەری ACI epu و قۆتابیانی ئەندام لە  ACI epuسیمینارێک رێکخرا.

کە لە سیمینارەکەدا باسی چالاکی و هەوڵە بێوچانەکانی Chapter  ACI epu   کرا.

پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ چاپتەرەکە، جەختی لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی کردەوە.

دواتر پ.د دڵشاد کاکەسوور جاف سەرۆکی ACI کوردستان چاپتەر لە وتارێک ئاماژەی بە هەوڵەکانی چاپتەرەکە کرد و کارەکانی بەرز نرخاند.

هاوکات پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر لە وتارەکەیدا لەگەل بەرزنرخاندنی کارەکانی چاپتەرەکە ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم کارەکانی چاپتەرەکە خۆبەخشییە و هیچ سەرچاوەیەکی ماددی نییە.

لە کۆتاییدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر چاپتەرەکە لکێندرا بە تابلۆی چاپتەرەکانەوە.