لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.محسن شریف راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و م.کۆڤان عومەر بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایانی پۆلیتەکنیک و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و میوانانی دیکە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێرییەکان و بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتری توێژەکانی زانکۆ هەریەک لە پ.د.خلیل حسن یونس وەک بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، پ.ی.د.نەورۆز اسماعیل حسن وەک بەڕێوەبەری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و د.نزار زرار احمد وەک بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوون.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەڕێوەبەرە نوێیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکی تازەیان.
هاوکات ستایشی رۆڵی هەریەک لە پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان کە سەرەڕای کارەکانی خۆی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بەوەکالەت بەڕێوەدەبرد و پ.ی.د.هەتاو کریم خضر بەڕێوەبەری سەنتەرەی پەرەپێدانی کار سەرەڕای کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەڕێوەدەبرد.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە لەنێو زانکۆدا کرد و باسی لە گرنگیی کردنەوەی سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی کرد لە چارەسەرکردنی گرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان.
دواتر ئامادەبووان پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەرە نوێیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، هاوکات ئاماژەی بەڕۆڵی بەڕێوەبەرەکانی پێشوو کرد لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکان.









