نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسی زانکۆکانی عەرەبی بۆ کاروباری تۆمار و وەرگرتن کرد کە لە رێکەوتی 18/12/2023 تا 21/12/2023 لە ووڵاتی تونس بەردەوام بوو.
پ.ی.د.سەرسام خلیل عمر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و ئەندام لە ڕێکخراوی زانکۆکانی عەرەبی بۆ بەرپرسانی تۆمار و وەرگرتن وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسی ژمارە 40 ی ڕێکخراوەکە کرد کە بۆ ئەم ساڵ لە زانکۆی تونس المنار لە ووڵاتی تونس ئەنجام درا.
نوێنەرەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەدا چەندین کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی گرنگی ئەنجام دا لەگەڵ باڵێوزی عێراق لە تونس و نوێنەری زانکۆ بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە بەمەبەستی ئاڵوگۆری زانیاری و پتەو کردنی پەیوەندییەکان لە بواری تۆمار و وەرگرتن و لە پێناو زیاتر خزمەت کردنی قوتابیانی زانکۆمان.






