ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 23ی نۆڤەمبەری 2023، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان (K.I.I) کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. سەرباز نەجیب عوسمان جێگری سەرۆکی بۆرد و هاوبەڕێوەبەری جێبەجێکاری (K.I.I)، د. ئازاد نەجاڕ ئەندامی بۆرد و هاوبەڕێوبەڕی جێبەجێکاری (K.I.I) و شاندی یاوەریان.
لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان،ئامادەیبوون، هەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردنی یەکتر لە بواری داهێنان و سوود وەرگرتن لە توانا و بەهرەی مامۆستا و قوتابییانی زانکۆ لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە گەشەسەندنی ئابووری کوردستان و بنیاتنانی بنەمایەکی پیشەسازی بە تایبەتی لە بواری وزە بە سوودوەگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکان.
لەم دانیشتنەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی داهێنان بۆ بەشێک لە مامۆستا و قوتابییانی زانکۆمان لە لایەن پسپۆڕان و شارەزا لە (K.I.I)، هەروەها ئاشناکردنیان بە دید و ئامانج و ستراتیژیەتی نیستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان (K.I.I).
دواتر یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن واژوو کرا لە لایەن هەردوو لا کە ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:-
- ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیرۆکەی نوێ لە بواری داهێنان.
- هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پرۆژەکانی قوتابییان.
- ئەنجامدانی کۆڕبەند و وۆرکشۆپ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابییان و مامۆستایان لە بواری داهێنان.
- بەشداریکردن لە کۆنفراس و کۆڕبەند و وۆرکشۆپی هەر لایەک لە لایەن ستافی لایەنی دووەم.
- سەردانی سەنتەر و تاقیگە و وەرشەی یەکتر لە لایەن ستافی هەردوولا.
- سوودوەرگرتن لە بەشداریکردنی کۆنفراسە جیهانییەکان تایبەت لە بواری نوێگەری و داهێنان.
- دابینکردنی فەندی جیهانی بۆ پڕۆژەکانی داهێنان و نوێگەری.