پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە جەختيان لە پێویستی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای ڕوانگە و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە 6ـی نیسانی 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د.نەجیب تۆما، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.رەنج سیروان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ و گۆڤار حارس، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندن و میدیای دهزگای ڕوانگه ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە دیدارەکە و باسی لە پێکهاتەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد کە جگە لە سەنتەری شاری هەولێر کۆلێژ و پەیمانگای لە قەزاکانی دەرەوەی شاری هەولێر هەیە هەروەها چەندین بوار و بەشی جیاجیا لەخۆدەگرێت، ئەمەش دەرفەتی پێکەوە کارکردن و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا زیاتر دەکات.
لای خۆیەوە، عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندي یاوەری کرد بۆ سەردانەکەیان و ئامادەیی دەزگاکەی بۆ هەماهەنگیی و کاری پێکەوەیی نیشاندا.
ئەنجامدانی ئەو پرۆژانەی کە دەبنە هۆی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بە گشتیی و دەرچووانی زانکۆمان بە تایبەتی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، بۆ ئەمەش هەردوولا هاوڕان بوون کە لە داهاتوودا دیدار و کۆبوونەوەی زیاتر ئەنجام بدەن و بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ ئەم بابەتە دابنێن.


