رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 22ـی شوباتی 2023 بە ئـامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، بەرپرسی لقی 24ـی سەفین، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، وۆرکشۆپی بۆ کارخوازان بەڕێوەچوو.
ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن رێکخراوی (ئای. ئێڵ. ئۆ) سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن شارەزایانی بوارەکەوە پێشکەش دەکرێت، و ئامانج لێی روونکردنەوەی چۆنیەتی پێشکەشکردنە بۆ دۆزینەوەی هەلیکار لەسەر ڕێنمایی پیشەیی ڕێکخراوی کار بۆ کارخوازان، هەروەها سوودمەندبوونی قوتابیانە لە باشترکردنی کوالیتی و بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکانی دامەزراندن.
وۆرکشۆپەکە یارمەتی قوتابیان دەدات لە بازاڕی کار تێبگەن، ئامانجەکانیان دیاری بکەن، ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و میدیاکانیان دروست بکەن، ئینتەرنێت بەکاربهێنن و لە کۆتاییدا، بە سەرکەوتوویی تێکەڵ بە کۆمپانیا نوێیەکە ببن.
شیاوی باسە ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن رێکخراوی کار (ئای. ئێڵ. ئۆ) بۆ قوتابیانی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رێکخراوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژی یەکەم لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو، و رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23ـی شوبات لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆمان لە ناو شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت بە بەشداری زیاتر لە 600 قوتابی لە قوناغەکانی دوو و چوار.











