رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 6ـی جانیوەری 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دارا جلیل خەیات لە هۆڵی ژووری بازرگانی مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولێکی دیکەی راهێنانی کار(پێشەنگ) بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەیبوون، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە 34 بەشداربوو کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو.
پێشه‌نگ
خولی پێشه‌نگ کۆرسێكی بزنسی پراكتیكی و تیۆریه ئامانج لێی پاڵپشتی كردنی گه‌نجانه تاكو بتوانن بیرۆكه‌كانیان له بیرۆكه‌وه بگۆرن بۆ كار و بازرگانی و پراكتیزه‌ی بكه‌ن کە به پاڵپشتی به‌شی كارگێری كار- كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هەولێر- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و به سپۆنسه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت، و له لایه‌ن مامۆستا زانیار جبار، مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێره‌وه ئامادهدەکرێ و به‌ڕێوه‌دەبرێت، خولی ئەمجارە بۆ ماوه‌ی (2 مانگ) بەردەوام بوو کە پێکهاتبوو لە 24 كاتژمێر لە 8 هه‌فته‌دا و هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ و بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بەرێوەدەچوو.
ئه‌مه بۆ جاری حه‌وته‌مه ئه‌م خوله به‌هاوبه‌شی له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خولی ئه‌مجاره‌ی پێشه‌نگ ، 34 كه‌س به‌سه‌ركه‌وتووی به‌شداربوون تیایدا
ئه‌م هاماههنگیهی نێوان زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دوابه‌دوای واژووكردنی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا دێت كه‌وا له ساڵی 2017 واژوو كرا و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ساڵانه 1-2 جار ئه‌م خوله بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.








